به‌رازیل: رۆژی نیشتمانی سه‌مای سامبا به‌ڕێوه‌چوو
سه‌مای سامبا بۆ گه‌لی به‌رازیل وه‌كو ناسنامه‌یه‌كی میللی لێهاتوه، ساڵانه رۆژێك دیاریكراوه بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و سه‌مایه و وه‌كو نه‌ریتێك سه‌دان كه‌س سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بن و به گۆرانی و سه‌ماوه گه‌شتێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ده‌وترێت نیشتمانی ره‌سه‌نی سه‌مای سامبایه.
ئه‌مه رۆژی نیشتمانی سه‌مای سامبایه له به‌رازیل.. شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی سامبا گه‌شتی به‌ناوبانگی ساڵانه‌ی خۆیان له وێستگه‌ی ناوه‌ندی شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌ره‌و ناوچه‌ی ئۆزواڵدۆ كروز ده‌ستپێكرد كه نیشتمانی سه‌مای سامبایه.
چوار شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌شت فارگۆنی هه‌یه، سه‌دان كه‌س له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ گه‌شتێك كه لێوان لێوه له گۆرانی و سه‌ما به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی خوێندنگه‌ی دێرینی سه‌مای سامبا.
بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی سامبا، به‌شداربوو ته‌نیا ده‌بێت بڕی یه‌ك كیلۆگرام خۆراك به‌و كۆمه‌ڵه خێرخوازیانه بدات كه یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن.
سه‌رباری ئاهه‌نگی سه‌مای سامبا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، هه‌ر له رۆژی نیشتمانی سامبادا خه‌ڵكی به‌رازیل له سه‌ر شه‌قامه‌كان نمایشی سه‌ما میللییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له‌و نمایشانه‌دا كرد، میوزیسیانه به‌ناوبانگه‌كانی سه‌مای سامباش به‌شداربون.
وه‌ك باسده‌كرێت نه‌ریتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی سامبا بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی پولۆ دا بۆرتیلا میوزیسیانی به‌ناوبانگی به‌رازیل سه‌ریهه‌ڵداوه، بۆرتێلا له‌گه‌ڵ هاوڕێ میوزیكژه‌نه‌كانیدا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا میوزیكیان ژه‌نیوه به‌مه‌به‌ستی خۆونكردن له‌به‌رچاوی پۆلیسه‌كان.
خوێندراوەتەوە1129