سلێمانی: چەند ژنێك شیرینی و خواردەمەنی ئامادەكراوی كوردەواری دروست دەكەن
چراخان حەسەن خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنی كارگەیەكی خواردەمەنی ئامادەكرا و شیرینی كوردەوایە، كەماوەی ساڵێكە بەردەوامی بەكارەكەی داوە و لە ئێستادا بوەتە كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی و خواردەمەنی ئامادەكراوی كوردەواری، چراخان باس لەوە دەكات خۆی و 14 ژن لەو كارگەیە كاردەكەن و جیاوازی بەرهەمەكانیان لەوەدایە هەموو ئەو شیرینییانەی دروستی دەكەن خۆماڵی و سروشتین و بەگەرمی دەیخەنە بەردەست موشتەریەكانیان، هاوكارمان زیاد هەورامی ڕاپۆرتێكی ئامادەكردووە.
خوێندراوەتەوە4997