هەمەڕەنگ

عەبدوڵا جەمال سەگرمە كلیپێكی میوزیكی نوێ بڵاودەكاتەوە

میوزسیانی ناسراوی كورد عەبدوڵا جەمال سەگرمە كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە پارچە میوزیكەكانی بڵاودەكاتەوە و كار بۆ چەند كلیپێكی دیكەش دەكات.

عەبدوڵا جەمال سەگرمە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب كلیپی پاچە میوزیكێكی ئاڤا ماریا بڵاودەكاتەوە، كە موزیك دانەری ئەڵمانی یۆهان سەباستیان باخ لە سەردەمی بارۆك لە ئەڵمانیا دایناوە و چەندین ژەنیاری بەتوانای جیهان پێشكەشیان كردۆتەوە، ئەمیش لەگەڵ هاوسەرەكەی تۆماریان كردۆتەوە.

سەگرمە لە لێدوانێكیدا بە KNN ڕاگەیاند كە ئەو كلیپە یەكێكە لە زنجیرە بەرهەمێك كە لە چەند كارێكی كوردی و چەند پارچە موزیكێكی ئەوروپی پێكهاتووە، مەبەستیش لە ئامادەكردنی ئەو كارانە بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری موزیكە لە كوردستان و هەروەها  بڵاوكردنەوەی پەیامی خۆشەویستیی و پێكەوەژیانە لە ڕێگەی موزیكەوە. 

ئەو هونەرمەندە بەنیازە لەداهاتوودا هەشت كلیپی هاوشێوەیە بڵاوبكاتەوە كە لەگەڵ هەشت خونێدكاری خۆی ئامادەی كردووە.

عەبدوڵا جەمال سەگرمە ساڵی 1968 لەدایكبووە و لە شاری بەغداد بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و ماستەری لە موزیكۆلۆجی وەرگرتووە، ساڵی 2012ش لە بەریتانیا بڕوانامەی دكتۆری بەدەستهێناوە لەئێستاشدا سەرۆكی بەشی موزیك لە كۆلێژی هونەرە جوانەكان لە زانكۆی سلێمانی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە877