هه‌ڵبژاردنی شاجوانی گه‌ردون
له پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوندا كه له شانۆی ئه‌كسیس له سه‌یرانگای پلانت هۆڵیودی لاس ڤێگاسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو كچه شۆخی ئه‌فریقای باشوور دیمی لیگ نیل پیته‌رزی ته‌مه‌ن 22 ساڵان نازناوی شاجوانی گه‌ردونی به‌ده‌ستهێنا..
له پێشبڕكێكه‌دا كه 92 به‌شداربوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌شدارییان تێدا كرد، لۆرا گۆنزالێسی كۆڵۆمبی به هاوڵی یه‌كه‌م و داڤینا بینیتی جامایكی به هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوان هه‌ڵبژێردران..
نیل پیته‌رز به بردنه‌وه‌ی نازناوی شاجوانی گه‌ردون موچه‌ی یه‌ك ساڵ و یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له نیویۆرك و چه‌ندین خه‌ڵاتی تر به‌ده‌ستده‌هێنێت.
خوێندراوەتەوە1238