ئوردن: ئاواره‌یه‌كی سوری به‌ده‌نكه شقارته هه‌ندێك له شوێنه‌واره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دروستكردوه
ره‌مزی ئه‌بازید ئاواره‌یه‌كی ده‌ستڕه‌نگینی سوریایه و ئێستا خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئوردن بوون. ره‌مزی له ده‌نكه شقارته ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری دێرینی سوریای دروستكردوه. دروستكردنی هه‌ندێك له‌و شوێنه‌وه‌رانه چه‌ند مانگێكی خایاندوه و هه‌زاران ده‌نكی شقارته‌ی پێویست بووه، له‌م راپۆرته‌دا كاره هونه‌رییه‌كانی ره‌مزی ده‌بینن.
ره‌مزی ئه‌بازید كه‌سێكی ده‌ستڕه‌نگینی خه‌ڵكی سوریایه له ساڵی 2012ه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه ئاواره‌ی ئوردن بوووه.
ره‌مزی له ئاواره‌ییدا خۆی سه‌رقاڵكردووه و له ده‌نكی شقارته هه‌ندێك له شوێنه دێرینه‌كانی سوریای دروستكردوه. كاره‌كانی له‌دوره‌وه واده‌رده‌كه‌ون له ته‌خته‌و كاغه‌ز دروستكرابن به‌ڵام كه لێیان نزیك ده‌بیته‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ده‌نكی شقارته‌یه و به‌یه‌كه‌وه لكێنراون.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ره‌مزی به‌خه‌یاڵیدا هاتووه شوێنه‌وارێكی ته‌مه‌ن 1000 ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌نكی شقارته دروست بكات..
له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌مزی پێشتر هیچ ئه‌زمونێكی دروستكردنی ئه‌م كارانه‌ی نه‌بوه.سه‌ره‌تا دروستكردنی ئه‌م شتانه به‌لایه‌وه قورسبوه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زانیاری له‌سه‌ر هونه‌ری ته‌لارسازی ئه‌و شوێنانه كۆكردوه‌ته‌وه.
ره‌مزی هه‌ندێك له ئیشه ده‌ستیه‌كانی له پێشانگاكانی قه‌ته‌ر فرۆشتوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆ پاره ئه‌و كارانه هونه‌رییانه دروست ناكات و به‌زۆری بۆ ده‌ربڕینی خه‌می دوریه‌تی له وڵاته‌كه‌ی.
خوێندراوەتەوە1186