جۆرجیا: ئاگرێك له هوتێلێكی شاری باتۆمی كه‌وته‌وه‌و 11 كه‌س مردن
تیمه‌كانی فریاگوزاری جۆرجیا بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له هوتێلێكی شاری باتۆمی گه‌شتیاری سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، 11 كه‌س مردون و 12 كه‌سی تریش برینداربون.
وه‌زیری ناوخۆیی جۆرجیا به ئاژانسی ئینته‌ر تاسی روسیای راگه‌یاند، ئاگره‌كه دره‌نگانێكی شه‌وی رابوردو له ئوتێلێك به‌ناوی لیۆ گراند كه‌وتۆته‌وه، كاتێك به‌شداربووانی كێبڕكێی شاجوانی ساڵی 2017ی جۆرجیا سه‌رقاڵی نانخواردنی ئێواره‌بون.
هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی به‌شداری كێبڕكێیه‌كه‌یان كردوه و ژماره‌كه‌یان 20 كه‌س بووه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 100 میوانی تر‌و رێكخه‌رانی كێبڕكێیه‌كه له ئاگره‌كه رزگاریان بووه. له‌ناو برینداره‌كاندا یه‌ك هاوڵاتی ئیسرائیل و 12 هاوڵاتی توركیا هه‌ن.
خوێندراوەتەوە884