هەمەڕەنگ

خالید عومەر كلیپی بۆ كوێ ئەڕۆی بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژی لاو خالید عومەر كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

خالید عومەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی بۆ كوێ ئەڕۆی بڵاودەكاتەوە، كە لە تێكستی بێستون حسێن و كاری میوزیكی ئارام سەردارە، كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و ئارام سەردار كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

خالید عومەر  ساڵی 1989 لە شاری هەڵەبجەیە لەدایكبووە و ماوەیەكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و ساڵی ڕابردوو یەكەم ئەلبومی بە ناوی سێبەری ماندوو بڵاوكردۆتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1085