هەمەڕەنگ

توركیا؛ دروستكردنی ترشیان بەشێوەیەكی جیاواز

لە شارۆچكەی ئۆرهانگازی پارێزگای بورسا وەستایەكی دروستكردنی ترشیات، ئەو خواردنە لە هەنگی دونیا و كاكی و قۆخ دروست دەكات، ئەمەش بە ترشیاتێكی جیاواز دادەنرێت كە بەشێوەیەكی گشتی لە سركەی ترێ دروست دەكرێت.

لە شارۆچكەی ئۆرهانگازی پارێزگای بورسا، ٧٠ كارخانەی گەورە و بچووكی دروستكردنی ترشیات هەیە و زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەكە لە ڕێگەی ئەو پیشەیەوە بژێوی ژیانیان دابین ئەكەن.

 بەوتەی بەشێك لە دانیشتوانی ناوچەكە، ئەمساڵ ٣٢ جۆرە ترشیات لە شارۆچكەكەدا درستكراوە، بەڵام لەئێستادا ترشیاتی جۆری هەنگی دونیا و كاكی و قۆخیش دروست دەكرێت كە تام و چێژێكی تایبەتیان هەیەو خواستی زۆریان لەسەرە.

پاش دروستكردنی ترشیاتی جۆری هەنگی دونیا و كاكی و قۆخ، لەئێستادا شارۆچكەكە خاوەنی 35 جۆریی ترشیاتە كە سەرمایەیەكی ماددی و مەعنەوی گەورەیان بەخشیوەتە شارۆچكەكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1320