ئه‌مریكا: جه‌نگاوه‌رێكی دێرینی ته‌مه‌ن 93 ساڵ بوو به سه‌رۆكی شاره‌وانی نیوجه‌رزی
جه‌نگاوه‌رێكی ته‌مه‌ن 93 ساڵ كه به‌شداری شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كردوه، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بوو به سه‌رۆكی شاره‌وانی نیوجه‌رزی.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ڤیتۆ پێریلۆ شكستی به تینتۆن فاڵسی سه‌رۆكی شاره‌وانی هێنا‌و وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردرا.
پێریللۆ كه له‌هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌زه‌ریای ئارام به‌شداری شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كردوه، به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: هۆكاری به‌شداریكردنی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانینی چۆنێتی خه‌رجكردنی بڕی 1.1 ملیۆن دۆلار له داهاتی شاره‌وانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و وتی: ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌و بڕه پاره‌یه چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێریللۆ 53% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رامبه‌ردا 46% ده‌نگه‌كان بۆ تێرنینگی ركابه‌ری بوو.
پێریللۆ ده‌ڵێت له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا جوتێ پێڵاوی له‌پێكردوه و ماڵ به ماڵ گه‌ڕاوه و ده‌نگی كۆكردوه‌ته‌وه.
خوێندراوەتەوە1962