هەمەڕەنگ

سەگێك بەهۆی درێژی زمانییەوە ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

سەگێكی ئەمریكی بەهۆی درێژی زمانییەوە ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكرێت.

ئەو سەگە ناوی موشییەو لەگەڵ خاوەنەكەیدا لە شاری پانت بێرناردی ویلایەتی ساوس داكۆتای ئەمریكا دەژی، بەو پێیەی خاوەنی زمانێكی درێژە لە نێوان سەگەكانی جیهاندا ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركراوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی یو بی ئای، درێژی زمانی ئەو سەگە زیاتر لە 18 سانتیمەترە، ئەمەش درێژترین پێوانەییە كە تۆماركرابێت.

 خاوەنی سەگەكە ڕایگەیاندووە كە زۆر دڵخۆشە بەوەی سەگەكەی ناوی لەو كتێبەدا تۆماركراوە، باسی لەوەش كردووە كە ئەو موشی زۆر خۆشدەوێت و گرنگییەكی زۆری پێدەدات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1453