كۆریای باشوور هه‌زاران كه‌س به‌شداری له ئاماده‌كردنی خواردنێكی میللی‌دا ده‌كه‌ن
سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور.. سه‌دان كه‌سی خۆبه‌خش له‌م شوێنه‌دا كۆبونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی خواردنێكی میللی كه خۆیان پێی ده‌ڵێن (كیمچی).
فێستیڤاڵی دروستكردنی كیمچی ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردوه له ئاماده‌كردن و دروستكردنی 120 ته‌ن له‌و ژه‌مه خۆراكه میللییه‌دا.
ده‌نگی زیندو..
بڕیارمدا ئه‌مڕۆ به‌شداری له‌م روداوه‌دا بكه‌م، چونكه ئه‌مه شتێكه كه ده‌توانم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا به‌شداری تێدا بكه‌م، كیمچی خۆراكێكه كه ده‌چێت بۆ خه‌ڵكانی بێ نه‌وا، هیوادارم بدرێت به‌و كه‌سانه..
كیمچی خۆراكێكی میللی خه‌ڵكی كۆریای باشوره كه له كه‌له‌رمی سپی و سۆسی بیبه‌ری تون و خوێ و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تر دروستده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە1745