نامۆ كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
هونەرمەندی لاو نامۆ كلیێكی نوێ بۆ یەكێك لەگۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە و گۆرانییەكی نوێشی تۆمار كردووە.
نامۆ لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی پرچت دادەهێنم بڵاودەكاتەوە كە لەتێكستی غەمیار و میلۆدی خۆیەتی و كاری دابەشكردنی میوزیك و میكس و ماسترینگی لەلایەن سیامەك فەقێ زادەوە بۆ ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و محەمەد باز كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا هیوای خواستووە بەرهەمە نوێكەی بە دڵی هەوادارانی بێت سوپاسی ئەو كەسانەشی كردووە كە هاوكاریان كردووە لەو كلیپەدا.
نامۆ ئاشكراشی دەكات كە بەم زووانە گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە بە ناوی پایز كە لە تێكست و ئاوازی خۆی دەبێت لەئێستادا كاری تۆماركردنی تەواو كردووە.
نامۆ ساڵی 1983 لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپ و گۆرانییەكی سینگڵە.
خوێندراوەتەوە1440