ڤیدیۆ...توتییەك فێری خوێندنی قورئانی پیرۆز دەبێت
پیاوێكی ئوردونی كە خاوەنی توتییەكی جۆری كاسكۆیە، توتییەكەی فێری خوێندنی قورئانی پیرۆز دەكات بەجۆرێك لە ئێستادا ئەو توتییە دەتوانێت سێ سورەتی قورئان بڵێت و هەروەها شایەتمانیش بهێنێت.
حسێن سەوالمە كە خاوەنی ئەو توتییە، نازناوی مودەلەلی بۆ باڵندەكەی هەڵبژاردووە و باس لەوە دەكات كە لەتەمەنی شەش مانگییەوە ئەو توتییەی لایە و لەسەرەتادا فێر چەند وشە و ڕستەیەك بووە ئێستاش تەمەنی شەش ساڵە و بە تەواوی فێری سورەتەكانی ئیخلاس و مەسەد و كەوسەر و شایەتمان بووە.
سەوالمە باس لەوە دەكات كە بە بەخێوكردنی مودەلەلەوە زۆر ماندوو بووە و هەولێكی زۆری لەگەڵداوە تا فێری ئەو وشانەی كردووە لەگەڵیشی بەردەوامە تا فێری وشە و ئایەتی زیاتری بكات.
مودەلەل لەئێستادا نزیكەی 350 وشە دەزانێت لەكاتێك ژمارەی پێوانەی بۆ توتییەك كە زۆترین وشە فێربوبێت ناوی ئەلێكس بووە و لە ساڵی 1979 بۆ 2007 ژیاوە و 150 وشەی زانیوە.
خوێندراوەتەوە3402