كەروێشكێك ناوی لە كتێبی گینسدا تۆمار دەكرێت
كەروێشكێك بەهۆی تواناكانی لە یاری باسكەدا ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكرێت.
ئەو كەروێشكە ناوی بینیە و تەمەنی پێنج ساڵە و ماوەیەكە لەلایەن خاوەنەكەیەوە ڕاهێنانی پێدەكرێت تا بتوانێت یاری بەتۆپی بچوكی تایبەت بە یاری باسكە بكات.
شای ئاسوار كە خاوەنی ئەو پشیلەیە باس لەوە دەكات كە هەستی كردووە كەروێشكەكەی حەزی لە یاریكردنە، بۆیە بۆ ماوەی چەند مانگێك هەموو شەوێك پێش كاتی خەوتن ڕاهێنانی پێكردووە تا تواناكانی گەشتونەتە ئەو ڕادەیە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیشدا كە لە پەیجی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بڵاوكراوتەوە، بینی لەماوەی یەك خولەكدا زۆرترین خاڵ لە یاری باسكەدا تۆمار دەكات و بەمەش ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكرێت.
خوێندراوەتەوە3162