بەوێنەو ڤیدیۆ...کوڕێک دووگیان دەبێت
کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵان دووگیان دەبێت و پسپۆڕانی بواری پزیشکیش بە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن و نامۆ ناوی دەبەن.
رۆژنامەی دەیلی بەریتانی رایدەگەیەنێت مێرمنداڵەکە لەو کاتەی لەدایک بوە تووشی هەڵئاوسانی سک و ئازاری گەدە بوەو پزیشکەکان هۆکارەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
بەڵام کاتێک کوڕەکە تەمەنی گەشتۆتە ١٥ ساڵ هەستی بە ئازارێکی زۆر کردوەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی لە شاری سونگای بیتانی مالیزیا و لەوێوە بەپەلە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی هەواڵەکە، پزیشکەکان توشی شۆک بوون کاتێک دەبینن لەناوسکی کوڕەکە منداڵی تێدایەو کێشەکەی ١.٦ کیلۆگرامە و دەمی نیەو قژێکی درێژی و ئەنداماکانی جەستەی ناتەواوە.
بەرای پزیشکەکان، پێدەچێت منداڵە ناتەواوەکە دوانەی کوڕ بوبێت لەیەکەم مانگی دووگیانبوونەوە بەڵام لێک جیانەبوونەتەوە و لەسکی کوڕەکە گەورەبوە و خۆراکی بۆ رۆشتوە .
پزیشکەکان ئاماژەدەدەن منداڵە ناتەواوەکە لەدەرەوەی جەستە ناتوانێت بژی و حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە لە جیهاندا و بە ( منداڵ لەناو منداڵدا ) ناوی دەبەن بەردەوامن لە بەدواداچوون و پشکنین بۆ کوڕەکە.



خوێندراوەتەوە24557