سعودیه ته‌نیا وڵات بوو له‌جیهاندا كه ژنه شۆفێری تێدا نه‌بوو
دوای چه‌ندین ساڵ قه‌ده‌غه‌كردن دواجار به فه‌رمانێكی پاشای سعودیه ڕێگه به ژنانی ئه‌و وڵاته درا ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن, باڵیۆزی سعودیه‌ش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند دوای مه‌رسومێكی شا سه‌لمان ئیتر ڕێگه به ژنان ده‌درێت له هاوینی داهاتوه‌وه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
عه‌بدوڵا موعه‌لمی- باڵیۆزی سعودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، وتی؛ جه‌نابی سه‌رۆك, به‌ڕێزانی ئاماده‌بوو, ده‌مه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نم چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌رسومێكی پاشایه‌تیی له سعودیه ده‌رچوو, ڕێگه به ژنان و كچان ده‌دات مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیان هه‌بێت.
له مه‌رسومێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رێگه به‌ژنان ده‌ده‌ن ئۆتۆمبیل لێ‌بخوڕن و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به رای چاودێرێك هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له‌داننان به مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆنه‌پارێزی وه‌كو شانشینی سعودیه‌دا.
گراهام گریفسز چاودێری كاروباری سعودیه له ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردنی ریسك كه باره‌گاكه‌ی له دوبه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌مه هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی ئازادكردنی كه‌لتور. هه‌رچه‌نده چالاكوانانی له‌و بڕوایه‌داین ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می لیستێكی دورودرێژی داواكاریی یه‌كسانی ژن و پیاوه له‌و وڵاته‌دا.
گریفسز له‌و بڕوایه‌دایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ده‌یانه‌وێت ئه‌م هه‌نگاوه بقۆزنه‌وه بۆ باشكردنی نێوبانگی خۆیان له‌ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها گریفسز وتی؛ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌لێپرسراوانی حكومه‌ته‌وه، راشكاوانه باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ نێوبانگی شانشینی سعودیه له‌ده‌ره‌وه‌و زیانی پێگه‌یاندون له‌جیهان. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ‌و له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م هه‌نگاوه به‌وردی ئاماده‌باشی بۆ كراوه له‌پێناو باشكردنی وێنایان له‌ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت له‌مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی یه‌مه‌ن، هه‌ندێك كێشه‌ی ناوخۆیی په‌یوه‌نددار به‌هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ئاینییه‌وه دێته ناو ناوانه‌وه‌و به‌م دواییانه‌ش ئه‌وه‌مان بینی. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وان بیانه‌وێت واپیشانی جیهان بده‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو به‌ره‌وپێشبنێن‌و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی سه‌رنجه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه بگۆِڕن.
بڕیاره مه‌رسومه‌كه‌ی شای سعودیه مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كه‌ڕێوشوێنی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه نوێیه‌كه‌ی پادشای سعودیه دیاری ده‌كات. ئه‌مه ده‌ریده‌خات ژنانی سعودیه له ئێستاوه ناتوانن ده‌ستبكه‌ن به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری. هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌رسومه دوای نزیكه‌ی سێ ده‌یه دێت له شه‌ڕی ژنانی سعودیه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی شۆفێری.
خوێندراوەتەوە1462