ئه‌وروپا: كۆمپانیای ئیزی جێتی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی كاره‌بایی بۆ گه‌شته‌كانی به‌كارده‌هێنێت
كۆمپانیای ئیزی جێتی فڕۆكه‌وانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: پلانی داناوه له ماوه‌ی ده‌ساڵی داهاتوودا، فڕۆكه‌ی كاره‌بایی بۆ گه‌شته‌كانی به‌كاربهێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، خوازیاره بتوانێت له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا فڕۆكه‌ی كاره‌بایی بۆ گه‌شته كورتهكانیشی به‌كاربهێنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی ئه‌و جۆره فڕۆكانه له نزیكه‌وه كارده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیدا.
خوێندراوەتەوە1427