فەیروز ئەلبومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
گەورە هونەرمەندی عەرەب فەیروز دوای چەند ساڵێك بێدەنگی ئەلبومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە و دەبێتە هەواڵی سەرەكی میدیاكان.
ڕیما ڕەحبانی كچی فەیروز لەڕێی پەیامێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای دەكات كە ئەلبومە نوێكەی دایكی لەئێستادا لە بازاڕدایە.
ئەلبومەكە ناوی ببالییە و لە 10 تراك پێكهاتووە و كارەكانی لەلایەن ریما ڕەحبانی ئەنجامدراوە، ئەو بەرهەمەش لە چەند كاتژمێرێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە و بۆتە هەواڵی سەرەكی میدیاكان.
ئەم كارە نوێیەی فەیروز وەرگێڕدراوی چەند گۆرانییەكی جیهانییە، ئەمەش وایكردووە چەند كەسێك ڕەخنە لە ڕەحبانی بگرن بۆ هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیانە و ڕەچاونەكردنی پێگە و مێژووی فەیروز لە هونەری عەرەبی و جیهانیدا.
فەیروز ساڵی 1935 لەدایكبووە و هەر لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لە كۆرس و تیپی قوتابخانە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە،ساڵی 1952 گۆرانی تایبەت بەخۆی بەرهەم هێناوە، بەهۆی دەنگی تایبەتەكەی و گۆرانییە ناوازەكانییەوە بۆتە یەكێك لە بەناوبانگترین ئەستێرەكان لە مێژووی عەرەبدا.
خوێندراوەتەوە1699