گێلترین سه‌رۆك له‌جیهاندا
فرانسوا سولانۆ لۆپێز، سه‌رۆكی پێشوتری وڵاتی پاراگوای، به‌هۆی بڕیاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی له‌ژیانی سیاسی خۆیدا، ناسراوه به به‌ناوبانگترین سه‌رۆكی گێل له جیهاندا، كه دیارترینیان راگه‌یاندنی شهڕبوه دژی سێ وڵاتی زلهێزی هاوسێی وڵاته‌كه‌ی.
فرانسوا لۆپێز (1827 - 1870)، كوڕی گه‌وره‌ی پێشه‌وا و رابه‌ری پێشوتری پاراگوای (كارلۆس ئه‌نتۆنیۆ لۆپێز) بوو، زۆر سه‌رسام بوو به تواناكانی ناپلیۆن پۆناپارت، كه توانای هه‌یه به سوپاكه‌یه‌وه به‌شێكی زۆری جیهان داگیربكات و چه‌ندین وڵاتی به‌توانا نه‌یتوانیبوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ناپلیۆندا خۆیان بگرن، هه‌ر بۆیه فرانسوا لۆپێزیش پێی وابوو ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ناپلیۆن مامه‌ڵه بكات و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ناوبانگه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه دوچاری جه‌نگ نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی تواناكانی خۆی بۆ جیهان بسه‌لمێنێت، هه‌ر بۆیه كوشنده‌ترین جه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێی دروستكرد.
.jpg)
وڵاتی پاراگوای ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌مریكا باشور و هاوسێی هه‌رسێ وڵاتی (ئه‌رجه‌نتین، به‌رازیل و ئۆرۆگوای)ه و سه‌رچاوه مێژوییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن لۆپێز، جه‌نگێكی بێ پاساوی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاته به‌هێزه‌كانی (هاوپه‌یمانێتی سێ وڵاته‌كه- كه پێكهاتبون له ئه‌رجه‌نتین، به‌رازیل و ئۆرۆگوای) راگه‌یاند له ساڵی 1864، كه هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه له‌ڕوی سه‌ربازی و روبه‌ری جوگرافییه‌وه زۆر به‌هێزتر و به‌رفراوانتر بون له پاراگوای.
.jpg)
له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌دا، 90%ی دانیشتوانی نێرینه له پاراگوایدا كوژران، به نزیكه‌یی 60%ی كۆی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌و جه‌نگه چوارساڵهیهدا تیاچون و له‌ئه‌نجامدا فرانسوا سولانۆ لۆپێز كوژرا و له مێژوشدا به "گێلترین سه‌رۆك له جیهاندا" ناسرا، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی دۆستی پاراگوای پێشتر ئاگاداریان كرده‌وه خۆی له دروستكردنی جه‌نگ بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌دوربگرێت و خۆی نه‌خاته ناو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی زۆرینه‌ی سنوره‌كانی وڵاتی پاراگوایان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام به‌گوێی نه‌كردن و بڕیاری ملهوڕانه‌ی خۆی جێبه‌جێ كرد و وه‌كو سه‌رچاوه مێژوییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی خاپوركرا و هیچ ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دانی بێ‌زیان لهپاراگوای نه‌ما.
.jpg)
.jpg)
خوێندراوەتەوە3831