هەمەڕەنگ

هاوبیر عومەر كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو هاوبیر عومەر كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە و كار بۆ كلیپكردنی گرانییەكی دیكەش دەكات.

هاوبیر عومەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی بەختی من بڵاودەكاتەوە كە لەتێكست و دابەشكردنی میوزیكی ئارش عوسمانە و میلۆدییەكەی لە فارسییەوە وەرگیراوە، كاری میكس و ماسترینگیشی لەلایەن لەلایەن عەلی شەریفزادەوە بۆ كراوە.

كلیپی گۆرانییەكە لە سلێمانی وێنەگیراوە و خەیبەر ڕەفیق كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیشیدا هیوای خواستووە كلیپەكەی بە دڵی هەوادارانی بێت.

لەلایەكی دیكەوە هاوبیر گۆرانییەكی دیكەی تۆمار كردووە و بەنیازە بەم زووانە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ وێنەی بگرێت و دواتر بڵاویبكاتەوە.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1397