ڕێبوار گەڵاڵی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند ڕێبوار گەڵاڵی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
ڕێبوار گەڵاڵی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی لەدوای چی بڵاودەكاتەوە كە لەتێكست و ئاوازی خۆیەتی، كاری دابەشكردنی میوزیكی لەلایەن ڕێناس كورداسەوە بۆ ئەنجامداوە و تاریق خانەقینی كاری میكس و ماسترینگی بۆ كردووە.
كلیپی گۆرانییەكە لە توركیا وێنەگیراوە و ڕێگا بەرزنجی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
خوێندراوەتەوە1392