ڤیدیۆ.. كوردێك له ئه‌ڵمانیا 56 كه‌س له سوتان و مردن رزگار ده‌كات
كوردێكی باشوری كوردستان، كه ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، 56 سه‌رنشینی ناو پاسێك له سوتان و مردن رزگار ده‌كات.
فه‌ره‌یدون كونجرینی، كه شۆفێری پاسه و له نێوان هامبۆرگ و به‌رلین هاتوچۆ به سه‌رنشینان ده‌كات، له كاتی گواستنه‌وه‌ی 56 سه‌رنشیندا، ئاگر له پاسه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی خێرا، نه‌فه‌ره‌كان له‌سوتان رزگار ده‌كات و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
وه‌ك له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و شۆفێره ده‌ڵێ پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ده‌ستخۆشیان لێكردم كه توانیومه به‌و خێراییه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌م و سه‌رنشینه‌كانم رزگار بكه‌م.
خوێندراوەتەوە11044