هەمەڕەنگ

كازم ساهیر بەشداری وەرزی دووەمی The Voice Kids دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب كازم ساهیر لەبڕیاری بەشداری نەكردن لە وەرزی دووەمی پرۆگرامی زە ڤۆیس كیدز پاشگەز دەبێتەوە و بڕیاری بەشداری كردن دەدات.

كازم ساهیر لەپەیامێكیدا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای دەكات كە بەشداری وەرزی دووەمی پرۆگرامی زە ڤۆیس كیدز دەكات كە بڕیارە ساڵی 2018 لەسەر شاشەی كەناڵی ئێم بی سی پێشكەش بكرێت.

كازم پێشتر بڕیاریدابوو بەشداری وەرزی دووەمی ئەو بەرنامەیە نەكات كە تایبەتە بە منداڵانی دەنگ خۆش، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕابۆوە كە بەرگەی بینین فرمێسكی ئەو منداڵانە ناگرێت كە بەهۆی بڕیارەكانی لیژنەوە پرۆگرامەكە جێدەهێڵن.

ئەو هونەرمەندە پێشتریش لەگەڵ شیرین عەبدولوەهاب و سابیر روباعیدا بڕیاری كشانەوەیدابوو لە وەرزی چوارەمی پرۆگرامی زە ڤۆیس بۆ كەسانی پێگەشتوو، لەئێستاشدا وێنەگرتنی پرۆگرامەكە دەستی پێكردووە و ئەندامانی لیژنە لە عاسی حلانی و ئەحلام و ئیلیسا و محەمەد حەماقی پێكهاتوون.

لەلایەكی دیكەوە دوێنێ كازم ساهیر یادی 60 ساڵەی لەدایكبونی كردەوە و هەوادارانی و هاوڕێ هونەرمەندەكانی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە شێوازی جیاوازی پیرۆزباییان لێكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1375