هەمەڕەنگ

به‌وێنه‌.. گوڵی یاسمین تونسی بۆندار كرد

گوڵی یاسمین ئەو گوڵەیە كە ئێوارانی وەرزی هاوینی گوندی سیدی بوسەعید تەواو بۆندار دەكات.

ئێوارنی وەرزی هاوین لە گوندی سیدی بوسەعید كە دەكەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، بە گوڵی یاسمین بۆندار دەبێت.

گوڵی یاسمین، گوڵێكی سپی و دڵرفێن و بۆن خۆشە و شاهیدی مێژووی رۆشنبیری تونسە و وای لێهاتووە، شاعیران و هونەرمەندان لە تونس و دەرەوە شیعر و هونراوەی بەسەردا بڵێن.


یاسمین ئەو گوڵەیە كە هونەرمەندی بەناوبانگی تونس، هاجی جوینی گۆرانی بەسەردا گوتووە كە دەڵێت "تحت الیاسمینە فی اللیل.. نسمە والورد محاژینی" ئەو گۆڕانییە بە فراوانی لە تونس و دەرەوە دەنگی داوەتەوە.
سیمبولی گوڵی یاسمین گەیشتووەتە ئەوەی كە ژمارەیەك كەس ناوی شۆڕشەكەی تونس كە لە 2011 دا سەریهەڵدا بە شۆڕشی یاسمین ناوی ببەن.


لە گوندی سیدی بوسەعید هیچ شتێك ئەوەندەی بۆنی گوڵی یاسمین سەرنجی خەڵکی بۆ خۆی رانەكێشا و هیچ شتێكی دیكە ئەوەندەی گوڵی یاسمین بۆنی خۆش لەو شوێنە بڵاوناكەوتەوە.

لەمبارەیەوە هاووڵاتی، حەبیب شلاقو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "ئیواران لە تونس بە تایبەتیش لە سیدی بوسەعید بە بێ‌ بۆنی گوڵی یاسیمین خۆش نابێت، كە ئەو چەپکە گوڵە مانای زۆر دەبەخشێت و هیچ ماڵێك لە سیدی بوسەعید بێ‌ گوڵی یاسمین نییە".

پیشەی دروستكردنی بۆنی یاسمین لە ورزەی هاویندا لە تونس گەشە دەكات كە لە سەرەتا ئەو ورزە گوڵەكانی یاسمین گەشە دەكەن و تا مانگی كانوونی یەكەم بەردەوام دەبن.

لەمبارەیەوە هاووڵاتی، عەلی مەیموونی كە خەریكی دروستكردنی بۆنی یاسمینە وتی: "ناتوانم بە بێ‌ ئەو گوڵە جوانە ژیان بەسەر بەرم كە بە درێژایی قۆناغەكانی ژیانم وەك هاوڕێ لەگەڵمدا بووە".


عەلی مەیموونی وای بۆ دەچێت كە ئەو گوڵە، هەستی خۆشەویستی بۆ خۆی دەردەبڕێت و گوتی: "زۆر بۆ ئەم گوڵە بە پەرۆشم كە بە درێژایی قۆناغەكانی ژیانم لەگەڵمدابووە و هەروەها من هەمان هەستی ئەو گۆڵەم هەیە".

سەبارەت بە مێژووی ئەو گوڵە كە لە بەر بۆنەكەی زۆربەی خۆپیشاندانە سیاسی، رۆشنبیرییەكان ناوی ئەویان هەڵگرتووە، عەلی مەیموونی گوتی: "یاسمین لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە رێگەی كەسێك بە ناوی قاسم جلیزی هێنراوەتە تونس".



ناوبراو وتیشی: "لە قۆناغی یەكەمدا قاسم جلیزی گوڵی یاسمینی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە ئیسپانیا و دواتر هێناویەتی بۆ تونس و گوڵی یاسمین چەند جۆرێكە لەوانە یاسمینی تونس و یاسمینی شامی و یاسمینی توركی".

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2662