هەمەڕەنگ

هەرێم سەڵاح كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو هەرێم سەڵاح نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە كە ئەویش كلیپی گۆرانی ساڵانێكە.

هەرێم سەڵاح لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ساڵانێك بڵاودەكاتەوە كە لەتێكستی هێمن حەمید و ئاوازی خۆیەتی و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن سەركان سەلاحەوە ئەنجامدراوە و نۆبەدار ئیبراهیم كاری میكس و ماسترینگی بۆ كردووە.

كارە دەنگییەكانی گۆرانییەكە لەنێوان هەولێر و توركیا ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە سلێمانی وێنەگیراوە و عومەر برادۆستی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

هەرێم سەڵاح برای هونەرمەندان هەردی و هەڵوێست و هێمن سەلاحە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپ و گۆرانییەكی تایبەت بە خۆیەتی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1650