ژاپۆن: نه‌وه‌یه‌كی ئیمپراتۆر له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌ستبه‌رداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌بێت
خۆشه‌ویستی بڕیاری سه‌خت به مرۆڤ ده‌دات و زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌شق و خۆشه‌ویستی ناچاریان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری چه‌ندین شتی گرنگ ببن له ژیانیاندا، یه‌كێك له‌وانه شازاده ماكوه كه گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ئیمپراتۆری ژاپۆنه و له پێناوی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌ستبه‌رداری نازناوی شاهانه ده‌بێت.
شازاده ماك‌و گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ئاكیهیتۆی ئیپمراتۆری ژاپۆن و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كه هاوڕێی بوو له زانكۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌نوسی سازده‌كه‌ن هاوسه‌رگیرییان راده‌گه‌یه‌نن.
شازاده ماك‌و و كی كۆمۆرۆی ده‌ستگیرانی باسیان له چیرۆكی خۆشه‌ویستیی خۆیان كرد و رایانگه‌یاند پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و كاتێك له زانكۆی مه‌سیحیی نێوده‌وڵه‌تی تۆكیۆ خوێندكاربوون په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا دروست بووه.
به‌رپرسانی كۆشكی ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆن رایانگه‌یاند پێده‌چێت ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی شازاده ماك‌و بكه‌وێته ساڵی داهاتووه‌وه.
شازاده ماك‌و له ریزبه‌ندی ئه‌و شازادانه‌دا نییه كه جێگه‌ی ئیمپراتۆر ده‌گرنه‌وه، چونكه له ژاپۆن رێگه به ژنان نادرێت ببنه ئیمپراتۆر به‌ڵام ماك‌و به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا كه هاوڵاتییه‌كی ئاساییه و له بنه‌ماڵه‌ی شاهانه نییه پایه‌ی شاهانه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
خوێندراوەتەوە2545