سلێمانی: ماڵی باڵنده‌كان شوێنێكی ئارام بۆ هاوڵاتیان
باخی گشتی سلێمانی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ئه‌م شاره پڕه له یادگاری جوان, له‌ناو دره‌خته چڕه‌كانی باخه‌كه و له پاڵ حه‌وز و نافوره‌كانیدا، ماڵێكی خنجیلانه‌ش بۆ باڵنده‌كان دروستكراوه, كه كۆتر و كوكوختی و چۆله‌كه‌كانی باخچه‌كه به ئارامی له‌و هێلانه‌یه فراوانه‌دا ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامی به ژیان و جوانی باخه‌كه ده‌ده‌ن...
ئه‌م باڵندانه بۆ هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی شاره‌كه‌ش مایه‌ی دڵخۆشین و هاوڵاتیان ده‌ڵێن كه‌تێك له نزیك ئه‌و باڵندانه‌وه داده‌نیشن و خۆراكیان پێده‌ده‌ن هه‌ست به ئارامی و كه‌مبونه‌وه‌ی فشاره‌كان ده‌كه‌ن و بۆ چه‌ند ساتێكیش بێت خه‌می قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و قورسی ژیانیان له‌گه‌ڵ بڵنده‌كاندا ده‌فڕێت...
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتی و كه‌سایه‌تی سه‌رمایه‌داری شاره‌وه‌كه‌وه جێبه‌جێكراوه, باڵنده‌كان جیا له‌وه‌ی پێویستییان به چاودێرییه‌كی به‌رده‌وامه پێویسته له ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه فه‌رامۆش نه‌كرێن, چونكه ژماره‌یان به‌م دواییانه له 200 كۆتره‌وه بووه به 150 .
ئێستا دوو ماڵی گه‌وره یان دوو هێلانه‌ی فراوان بۆ كۆتره‌كانی باغی گشتی دروستكراون, ماوه‌ی دووساڵه ئه‌م پڕۆژه‌یه له شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه و سیمای باغی گشتی جوانتر و دڵ ڕفێنتر كردووه, هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ پشودان و حه‌وانه‌وه‌یه‌كی كورتدا سه‌رنج ده‌ده‌نه كۆتر و باڵنده‌كان و هیلاكی ڕۆژ و ماندوێتی رۆحیان ده‌رده‌كه‌ن...
خوێندراوەتەوە620