زانست

کیشوەرێکی ونبوو دەدۆزرێتەوە

لەژێر دورگەی موریشیوس کیشوەرێکی ونبوو لەلایەن چەند زانایکی بواری جیۆلۆجی دەدۆزرێتەوە کە ڕووبەرەکەی ٢٠٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

دورگەی موریشیوس دەکەوێتە ناوەڕاستی زەریای هندی و  نزیکە لە بەشی باشوری  ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، بەردەوام لای زانایانی بواری جیۆلۆجی ماناو گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبوە، بەوەی هێزی ڕاکێشانی زەوی خێراترو بەهێزترە.

گروپێکی نێودەوڵتی سەر بە بەشداربووانی توێژەرانی جیۆلۆجی ئەڵمانیاو نەرویج ئاشکرای دەکەن، کیشوەرێکی ونبوویان لە ژێر دورگەی موریشیوس  دۆزیوەتەوە.

 دەشلێن لەکاتی پشکنین و گەڕاندا چەندین کریستاڵ لە جۆری کانزای زرکون لەناو دورگەکەدا بوونی هەبوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣ ملیار ساڵ لەمەوبەر.

دەنگۆی دۆزینەوەی کیشوەری ونبوو دەبێتە جێی سەرسوڕمان و پرسیار لای زانایان بەوەی، لەساڵی ٢٠١٣دا گرووپێکی بواری زانستی کریستاڵی لەجۆری کانزایان دۆزیەوەتەوە.

ئاماژەش دەدەن لە شوێنی دیکەوە بەهۆی شەپۆلی دەریاوە گەشتبێتە کەنار دەریای دورگەی موریشیوس، لەبەرامبەر ئەمەدا توێژەرانی جیۆلۆجی ئەڵمانیاو نەرویجی لە ئێستادا ئاشکرای دەکەن بونی ئەم جۆرە کریستاڵە بەهۆی هەڵقوڵاوو تەقینەوەی بورکانەکانەوە دەرچوە.

جەختیشدەکەنەوە کە ئەنجامی توێژینەوەکەیان دەیسەلمێنێت کە توێژاڵی کیشوەرێکی نوێ لەژێر دورگەی موریشیوس  بوونی هەیە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8238