زانست

ناسا پەرە بە پرۆژەی فڕۆكەی سوپەر سۆنیكی بێدەنگ دەدات

ئاژانسی ناسا بەنیازە لە كۆتایی 2022دا فڕۆكەیەكی پێشكەوتوو دروستبكات كە تایبەتمەندە بە نەهێشتنی دەنگۆی تەقینەوەی سۆنێك لەكاتی بڕینی خێرایی دەنگدا.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی ئاژانسی ناسا، بە مەبەستی نەهێشتنی كاریگەری دەنگی تەقینەوەی سۆنێك كە لەكاتی تێپەڕاندنی خێرایی دەنگ لە فڕۆكەكاندا روودەدات، رێككەوتنێك لەوبارەیەوە بە بەهای 247 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای بەرگری و ئاسمانی ئەمریكا لوكید مارتن كراوە.

لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا، كۆمپانیای لوكید مارتن تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئەو مەبەستە فڕۆكەیەك بەناوی X-Plane دروست دەكات كە لە بەرزایی ١٧ هەزار مەترەوە دەفڕێ و هەزارو 500 كیلۆمەتر لەكاتێژمێریكدا دەبڕێت.

بەهۆی ئەوەی لەكاتی فڕینیدا فڕۆكە خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت، بەرێژەی ٧٥ دیسیبێل دەنگ دەردەكات كە بە تەقینەوەی سۆنێك دەناسرێت، بەڵام بەم ڕێككەوتنە چاوەڕێ دەكرێت ئەو دەنگە كەمبكرێتەوە، بەوەش كاریگەری لەسەر خەڵكی ئەو ناوچانەی فڕۆكەی پێدا تێپەڕ دەبێت، كەم ببێتەوە.

ئاژانسی ناسا پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ تاقیكردنەوە بە فڕۆكەی تایبەتی X-Plane لە نێوان شارەكانی ئەمریكا بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە470