زانست

كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێكس ڕادەگرێت

كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە بەر لەتێپەڕبونی ساڵێك بەسەر بڵاوكردنەوەی نوێترین مۆبایلی كە ئایفۆن ئێكسە، بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە مۆبایلە ڕابگرێت.

ئایفۆن ئێكس كە لەمانگی تشرینی دووەمدا خرایە بازاڕەوە، بەهۆی گرانی نرخەكەی و چەند كێشەیەكەوە بەرهەمهێنانی ڕادەگیرێت، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتەكانی كۆمپانیای ئەپڵە كە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانی بەڵام بە نرخێكی كەمتر دەیفرۆشێت بە كڕیارەكانی، بە نمونەش تائێستا لە فرۆشگا سەرەكییەكانی ئەو كۆمپانیایە، دەتوانرێت مۆبایلەكانی ئایفۆن حەوت و ئایفۆن شەش بە جۆرە جیاوازەكانییەوە بكڕدرێت.

ئەم بڕیارەی كۆمپانیاكە دوای ئەوەی هاتووە كە بازاڕی مۆبایلە نوێكە لە ئەمریكا و چین وەك پێویست نەبووە، ئەو دوو وڵاتەش بە گەورەترین بازاڕی كۆمپانیای ئەپڵ دادەنرێت و زۆرترین كڕیاری هەیە.

ئەپڵ بەنیازیشە لەمساڵدا نرخی ئایفۆن كەمبكاتەوە بەجۆرێك لە شەش مانگی یەكەمی ساڵدا بە 899 دۆلار دەفرۆشرێت و دواتریش نرخەكەی لەنێوان 650 بۆ 750 دۆلاردا دەبێت، بەڵام كاتێك خرایە بازاڕەوە نرخەكەی لە 999 دۆلارەوە دەستی پێدەكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1491