زانست

هۆشداریدەدرێت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەستەڵەکی باکور

سەرۆکی ئایسلەندا هۆشداری دەدات لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کەنداوەکانی دەوروبەری بەستەڵکی باکور و گۆڕانکارییەکانی ئاوهەوا.

جودنی یوهانسون سەرۆکی ئایسلەندا ئاشكرای دەکات، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەکەنداوەکانی بەستەڵکی باکور مەترسی بۆسەر ناوچەکەو جیهان دروست دەکات.

لەچاوپێکەوتنێکی جودنی یوهانسون  لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەیتی تومسون رۆیتەرزدا دەڵێت،  بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتەهۆی توانەوەی سەهۆڵەکانی بەستەڵکی باکور، لەمەشەوە زیانی لەناوچوون بە ئاژەڵە دەریاییەکان و ماسییەکان دەگەیەنێت و گاڵتە نیە .

یوهانسون ئاماژە بەوەدەکات، دانیشتوانی وڵاتەکەی 340 هەزار کەسەو گۆڕانکاری ئاوهەوا نەک تەنها بۆ ئایسەلندا بەڵکو کاریگەری دەکاتە سەر هەموو جیهان.

سەرۆکی ئایسەلەندا ئەوەشی روونکردوە توانەوەی سەهۆڵ لە بەستەڵکی باکوور گاڵتە نیە چونکە رێژەی ئاو بەرزدەبێتەوە و زیان بە ئایسەلەندا دەگەیەنێت.

پێگەی سکاینیوز بڵاویکردەوە جودنی یوهانسون لەگەڵ توێژەرانی بواری ژینگە کۆبۆتەوە و گفتوگۆیان کردوە تایبەت بە چارەسەرێک بۆ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە390