زانست

ئەپڵ لە پێنج ساڵدا بە 350 ملیار دۆلار سود بە ئەمریكا دەگەیەنێت

كۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ بۆ تەكنەلۆجیا رایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، بە بڕی 350 ملیار دۆلار سود بە ئابوری ئەمریكا دەگەیەنێت. 

ئەپڵ، كە خاوەنی بەرزترین نرخە لە بازاڕی جیهانیدا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی خزمەتگوزاری، خەرجی و وەبەرهێنانی كۆمپانیاكەوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، بەشێوەیەكی راستەوخۆ بە بڕی 350 ملیار دۆلار سود دەگەیەنێت بە ئابوری ئەمریكا.

 بڕی خەرجی دابینكردنی كەلوپەل و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی نوێ ئەپڵ لەمساڵدا ، 55 ملیار دۆلار دەبێت.

ئەپڵ، پێشبینی كردوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، بڕی وەبەرهێنانی دەگاتە ٣٠ ملیار دۆلار‌و بڕی 10 ملیار دۆلاریش بۆ بنكەكانی داتا لە ئەمریكا و بڕی پێنج ملیاریش بۆ سندوقی وەبەرهێنانی پێشكەوتوو تەرخان دەكات.
كۆمپانیاكە لە میانی گێڕانەوەی داهاتی ئەپڵ لە دەرەوەی ئەمریكاوە بۆ ناوەوەی وڵات، نزیكەی 38 ملیار دۆلار باج دەداتە حكومەت، هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، دەرفەتی كار بۆ 20 هەزار كەس دەڕەخسێنێت.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە494