زانست

ناسا‌و فەرمانگەیەكی ئەمریكی لەسەر گەرمی 2017 ناكۆكن

ئاژانسی گەردونی ئەمریكا ناسراو بە ناسا لەگەڵ فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و كەشوهەوای هەمان وڵات، ناكۆكن لەسەر گەرمی ساڵی ٢٠١٧.

ناسا، لە راگەیەندراوێكدا رونیكردوەتەوە قۆناغی گەرمبوونی پلەی گەرما لە جیهان بۆ ماوەیەكی زۆرە درێژەی هەیەو پلەی گەرمی زەوی لە ٢٠١٧دا بە گوێرەی ساڵانی ١٩٥١-١٩٨٠ تێكرایی ناوەندی بە رێژەی ٠.٩ پلە بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو داتایانە بێت كە ناسا كۆیكردونەتەوە لە ساڵی ١٨٨٠ەوە تاكو ئێستا، ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین و ساڵی ٢٠١٦ش گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا.

بەڵام فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و كەشوهەوای ئەمریكا، بە پێچەوانەی ناساوە رایگەیاندوە ساڵی ٢٠١٧ سێیەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا و دەڵێت: جیاوازی لێكۆڵینەوەی فەرمانگەكەیان لەگەڵ دەزگای ناسا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەردوو دەزگا مێتۆدی جیاوازیان بەكارهێناوە.

هەر بەپێی ئەم فەرمانگەیە بێت، پێنج گەرمترین ساڵ لە مێژوودا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی پێكردووە.

 هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زەوی بۆ زیادبوونی دووان ئۆكسیدی كاربۆن دەگەڕێنرێتەوەو لە سەد ساڵدا پلەی گەرمی بە رێژەی یەك پلە بەرزبووەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە664