زانست

دۆزینه‌وه‌ی كونێكی ره‌ش كه‌ 100 هێنده‌ له‌ خۆر گه‌وره‌تره‌

كونێكی ره‌شی نوێ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ 200 ساڵی رووناکی له‌ ناوه‌ندی گەلەئه‌ستێره‌ی رێگای كاكێشانه‌وه‌ دووره‌.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی كیۆ به‌ڕابه‌رایه‌تی تۆمۆهارو ئۆكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زانایانی ژاپۆنی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كونه‌ ره‌شه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ گازی گه‌ردیله‌یی ده‌وره‌دراوه‌.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و كونه‌ ره‌شه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ جۆره‌كه‌ی یه‌كه‌م نموونه‌یه‌ و، دووه‌م گه‌وره‌تره‌ین كونی ره‌شه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ گەلەئه‌ستێره‌ی رێگای كاكێشان دۆزرابێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌و كونه‌ ره‌شه‌ 100 هێنده‌ له‌ خۆر گه‌وره‌تره‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4074