زانست

كۆمپانیای گۆگڵ سكاڵایەكی چەند ملیۆن دۆلاری دۆڕاند

دادگای واشنتۆن، گۆگڵی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردی مافەكانی ئۆراكڵ لە بەرهەمهێنانی سیستمی ئەندرۆیددا.

قۆناغی تێهەڵچوونەوەی دۆسیەی سكاڵای كۆمپانیای ئۆراكڵ لە دادگای واشنتۆن یەكلایی بوەوە، كە  ئۆراكڵ داوای چەندین ملیۆن دۆلار قەرەبووی  لە كۆمپانیای گۆگڵ كردبوو.

دادگاكە گۆگڵی بەوە تۆمەتباركرد كە مافەكانی كۆمپانیای ئۆراكڵی بواری تەكنەلۆجیای پێشێلكردووە بەوەی كە لەبەكارهێنانی زمانی جاڤا لە دانانی سیستمی ئەندرۆیددا، سوودی لە ئۆراكڵ وەرگرتووە. دادگای واشنتۆن بڕیاریدا دۆسیەكە بگەڕێنێتەوە بۆ دادگای فیدراڵی بۆ دیاریكردنی بڕی ئەو قەرەبووە.

ساڵی 2016 كۆمپانیای ئۆراكڵی بواری تەكنەلۆژیای ئەمریكی، داوای قەرەبووی لە كۆمپانیای گۆگڵ كردو تۆمەتباری كرد بەوەی لە بەرهەمهێنانی سیستمی ئەندرۆیددا مافەكانی ئۆراكڵی پێشێلكردووە، بەڵام هەر ئەوكاتە دادگای سان فرانسیسكۆ ڕایگەیاند: پێویست بە هیچ قەرەبوویەك ناكات، چونكە گۆگڵ بەشێوازێكی دادپەروەرانە سوودی لە زمانی جاڤا وەرگرتووە بۆ دروستكردنی سیستمی ئەندرۆید.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە376