زانست

دەریای رەش رەنگەکەی دەگۆڕێت

کەناڵی Fox News  ئەمریکی مەترسیی تێکچوونی رەنگی دەریای رەش ئاشکرا دەکات.

توێژەرانی بواری زانستی لە ئاژانسی ئاسمانی ناسا رایدەگەیەنن، ڕەنگی دەریای رەش لەشینی تۆخەوە گۆراوە بۆ رەنگی پیرۆزەیی و هۆکارەکەشی زۆربوونی زیندەوەرە وردەکانی سەر روەکەکانی ناو دەریای رەشە.

توێژەران هۆشداری دەدەن لەوەی زۆربوونی ئەم زیندەوەرانە دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی ئۆکسجین لەناو دەریادا و  بەمەش مەترسی لەناوچوونی بونەوەرە دەریایەکانی لێدەکرێت.

شایەنی باسە ئەم جۆرە زیندەوەرە لە کۆمەڵەی بلانکتونەکانەو قەبارەی زۆر بچوکە بە چاو نابینرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5616