زانست

فەرەنسا هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ دادگایی دەکات

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویدەکاتەوە، حکومەتی فەرەنسا بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری بازرگانی خراپ لەگەڵ وڵاتەکەی، هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ دەدگایی دەکات.

برونو لومیر وەزیری ئابوری فەرەنسا لەچاوپێکەتنێکی لەگەڵ رادیۆی ئار تی ئال، رایگەیاند:  باوەڕی هەیە کە ئابووری وڵاتەکەی دادپەروەرە و لەپاریس دادگای هەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ و گۆگڵ دەکرێت بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری بازرگانی خراپ لە دژی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی.

دەشڵێت، هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ، مەرجی پارەیان بەسەر کۆمپانیاکانی فەرەنسا سەپاندووە بۆ جێبەجێکردن و هەموو داتاو زانیارییەکانی تایبەت بە بەکارهێنەرانی وڵاتەکەی کۆکردۆتەوە ئەمەش دادپەروەر نیە.

برونو لومیر جەختیکردەوە، ئەپڵ و گۆگڵ دوو کۆماپانیای زەبەلاحی بەهێزن لەرووی زانیاری و ئینتەرنێتەوە، بەڵام نابێت بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کۆماپانیاکانیان بکەن و جێی قبوڵ کردن نیە.

ئەم لێدوانانەنی برونو لومیر دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری سەپادنی باجی گومرگی بەسەر پۆڵاو ئەلەمنیۆم دا لەکاتی هاوردەکردندا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە377