زانست

تره‌مپ ئاژانسی ناسای راسپارد تیمێك ره‌وانه‌ی مانگ و مه‌ریخ بكات

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ بڕیارێك داوا له‌ ئاژانسی ناسا ده‌كات تیمێك ره‌وانه‌ی مانگ و پاشان مه‌ریخ بكات، ده‌شڵێت له‌وانه‌یه‌ رۆژێك بێت بۆ به‌شێكی‌ زۆر له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ كه‌شتی ئاسمانی ره‌وانه‌ بكه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ  له‌و باره‌وه‌ راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مرۆ ئیمزای‌ ده‌كه‌م جارێكی تر سه‌رنج ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ پرۆگرامی گه‌ردونناسی ئه‌مریكا، له‌ پێناوی زانین و ئاشكراكردنی گه‌ردون له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ دووباره‌ ناردنه‌وه‌ی كه‌شتیوانه‌ ئه‌مریكیه‌كان بۆ سه‌ر مانگ بۆیه‌كه‌م جار دوای ساڵی 1972.

وتیشی‌:  له‌ پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ، گه‌شتی پێشووتر ته‌نها زانیارییه‌كانمان پێگه‌یشت و جێ په‌نجه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر به‌جێماوه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا و له‌ كۆتاییدا به‌ردی بناغه‌ی نێرده‌ بۆ مه‌ریخ داده‌نێین له‌وانه‌یه‌ رۆژێك بۆ زۆر له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ نێرده‌ ره‌وانه‌ بكه‌ین.

هه‌روه‌ها مایك پێنسی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وتی‌: له‌ پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ هه‌ر وه‌ك ئێوه‌ باستان كرد جه‌نابی سه‌رۆك، ئاسایشی نیشتمانیمان به‌هێزده‌كه‌ین، په‌ره‌ به‌ تواناكانمان ده‌ده‌ین بۆ دابینكردنی به‌رگری هاوبه‌ش بۆ گه‌لی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها هانی ئه‌و داهێنانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پرۆگرامی گه‌ردوونناسی به‌به‌رده‌وامی كاری بۆده‌كات، به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه‌، له‌ ئاینده‌شدا ئه‌و هه‌لی كارانه‌ ده‌بینین كه‌ دروست ده‌كرێن، كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت ناشتوانین پێشبینیان بكه‌ین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1708