زانست

به‌ریتانیا: هه‌ڵمه‌تی‌ لێكردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ روپۆشه‌كانی‌ باڵه‌خانه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌

لابردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ به‌شێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی‌ به‌ریتانیای‌ پێ روپۆشده‌كرێت ده‌ستیپێكردوه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ 60 باڵه‌خانه‌ له‌ تێستكردنی‌ ئه‌و ماده‌ روپۆشه‌دا ده‌رنه‌چوون.

ساجید جاڤید وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌ریتانیا بۆ كۆمه‌ڵگاكان ‌و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان رایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ئه‌و باڵه‌خانانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سامپڵی‌ ماده‌ روپۆشه‌كانیان له‌ تێستدا ده‌رنه‌چوه‌.

پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ‌ تێستكردنی‌ زیاتری‌ ماده‌ی‌ روپۆشی‌ باڵه‌خانه‌كان، ژماره‌ی‌ ئه‌و باڵه‌خانانه‌ زیاد بكات كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

دوای‌ گڕگرتنی‌ تاوه‌ری‌ گرێنفڵ‌ له‌ باشووری‌ له‌نده‌ن رۆژی‌ 14ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ مردنی‌ 79 كه‌س هه‌ڵمه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ بۆ تێستكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ روپۆشی‌ باڵه‌خانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ پێده‌كرێت ده‌ستیپێكردوه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ گرێنفڵی‌ پێ روپۆشكردوه‌ له‌گه‌ڵ‌  ئه‌و ماده‌ عازله‌ی‌ لوله‌كانی‌ گازی‌ تاوه‌ره‌كه‌ی‌ پێ‌ روپۆشكراوه‌ بونه‌ته‌ هۆی‌ ته‌شه‌سه‌ندنی‌ ئاگره‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا ‌و مردنی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ نیشته‌جێبوان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3016