زانست

گه‌شتی ئه‌زموونی به‌ره‌و مه‌ریخ ده‌ستپێده‌كات

ئیلۆن موسك به‌رپرسی باڵای SpaceX كه‌ مانگی رابردوو مووشه‌كی بازرگانی Falcon Heavyی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، له‌ میانی چالاكییه‌كدا له‌ شاری هیوستن سەر بە ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئه‌مریكا وتارێكی پێشكه‌ش كرد. 

موسك له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌ پلانه‌كانی SpaceX كرد و وتی: "یه‌كه‌م كه‌شتی بنیات ده‌نێین كه‌ بچێته‌ مه‌ریخ و گه‌شتی نێوان هه‌ساره‌كان بكات، بەوپێیەی سه‌ره‌تا گه‌شتی كورتخایه‌ن ئه‌نجامده‌درێت و پێشبینی ده‌كه‌ین ساڵی ئاینده‌ تێسته‌كان ده‌ست پێ بكات".

دەشڵێت: ناتوانین به‌شداری به‌ مرۆڤ بكه‌ین له‌ گه‌شته‌كاندا.

ناوبراو هیوای خواست گه‌شته‌ ئه‌زموونییه‌كانی SpaceX ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی بواری گه‌ردوون و چالاكیی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌بواره‌كه‌دا و رایگه‌یاند، مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ سه‌ره‌تا پێویستی به‌ سه‌رچاوه‌ی هێز و گۆمەزی شووشه‌ و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە391