زانست

فه‌ره‌نسا؛ یه‌كه‌م شه‌قام بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ی‌ خۆر له‌ جیهاندا كرایه‌وه‌

له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، وه‌زیری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا شه‌قامێكی له‌ باكووری خۆرئاوای وڵات كرده‌وه‌، كه‌ به‌سودوه‌رگرتن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی خۆر كاره‌بای شارێكی 5 هه‌زار كه‌سی دابین ده‌كات.

سیگۆلین ڕۆیاڵ وه‌زیری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ ناوچه‌ی نۆرماندی باكووری خۆرئاوای فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م شه‌قامی‌ كرده‌وه‌ كه‌ وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و در‌ێژیی شه‌قامه‌كه‌ش یه‌ك كیلۆمه‌تره‌و به‌ ڕووبه‌ری 2 هه‌زار و 800 مه‌تر چوارگۆشه‌ش تابلۆی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر دانراوه‌، كه‌ وزه‌كه‌ی توانای ڕووناككردنه‌وه‌ی شارێكی پێنج هه‌زار كه‌سی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها تێچووی پرۆژه‌كه‌ش پێنج ملیۆن یۆرۆ بوه‌.

 وه‌زیری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوانه‌، چونكه‌ ده‌توانرێت سود له‌ ڕووبه‌رێك زه‌وی وه‌ربگیرێت بۆ كارێكی تر و له‌داهاتووشدا كاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4917