زانست

زانایان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ چۆنێـتی‌ دروستبوونی‌ مانگ ئاشكرا ده‌كه‌ن

زانایان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ بۆ دواجار به‌ڵگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ مانگ له‌ ئاكامی‌ پێكدادانێكی‌ ئاسمانی‌ زۆر گه‌وره‌ دروست بووه‌ به‌ چه‌ند ملیار به‌ له‌ ئێستا. 

له‌كاتێكدا له‌وبڕوایه‌دان كه‌ زه‌وی‌ زیاتر له‌ 4.5  ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست بووه‌، زانیان پێیان وایه‌ مانگ به‌چه‌ند ملیۆن ساڵێك دوای‌ زه‌وی‌ دروست بووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نێك به‌ قه‌باره‌ی‌ مه‌ریخ خۆی‌ كێشاوه‌ به‌ گۆی‌ زه‌ویدا.

له‌ئێستادا، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن چینه‌ ئاسنی‌ ‌و مادده‌كانی‌ تری‌ قووڵایی‌ زه‌وی‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مانگ له‌م پاشماوانه‌ دروست بووه‌. 


به‌پێی‌ گریمانه‌ی‌ پێكدادانه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ ئێجگار گه‌وره‌ به‌ناوی‌ (Theia )  خۆی‌ كێشاوه‌ به‌زه‌ویدا، پیاكێشانه‌كه‌ بووه‌ به‌هۆی‌ لێكترازانی‌ بڕێكی‌ ئێجگار زۆری‌ پاشماوه‌ له‌ كرۆكی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ بوه‌ته‌وه‌ ‌و مانگیش له‌و پارچه‌ په‌ڕیوانه‌ دروست بووه‌.

لێكۆڵه‌ره‌كان له‌زانكۆی‌ جۆن هۆپكنزی‌ ئه‌مریكی‌، داتای‌ بۆمه‌له‌رزه‌ییان به‌كارهێناوه‌ بۆ كرۆكی‌ زه‌وی‌ ‌و له‌ چینی‌ توێكڵه‌ به‌ردینه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌ چه‌ند چینێك، له‌ ئاسن، سیلیكۆن، ئۆكسیجین ‌وچه‌ند ماده‌یه‌كی‌ تر كه‌ ئه‌ستووریه‌كه‌یان به‌ سه‌دان كیلۆمه‌تر بووه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دوای‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ یه‌كچوونه‌كان له‌ ناو تاقیگه‌كان ئه‌ویان بۆ ساغبووه‌وه‌ كه‌ دوای‌ رووداوی‌ پیاكێشانه‌كه‌، تێكه‌ڵ بوون له‌نێوان ئه‌و ته‌نه‌ ‌و پێكهاته‌ چینیه‌كانی‌ كرۆكی‌ زه‌وی‌ ئه‌م پێكهاته‌ چینیه‌ی‌ ئێستای‌ كرۆكی‌ گۆی‌ زه‌ویی‌ دروست بووه‌.

پرۆفیسۆر پیته‌ر ئلسون، كه‌ لێكۆڵه‌رێكی‌ زانستی‌ زه‌وی‌ ‌و هه‌ساره‌كانه‌ له‌ زانكۆی‌ جۆن هۆپكینز، ده‌ڵێت: " ریزبوونی‌ ئه‌م چین چینانه‌ ره‌نگه‌ به‌ڵگه‌ی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گربێت. خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مه‌ پاشماوه‌ی‌ ئه‌و پێكدادانه‌ بێت."

له‌یه‌كچوونی‌ شێوه‌ی‌ پێكهاته‌ به‌ردیه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ ‌و مانگ زیاتر ئه‌م گریمانه‌یه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مانگ له‌پاشماوه‌ی‌ گریمانه‌ی‌ پێكدادانه‌كه‌ دره‌ست بووه‌.  

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4376