زانست

پیتی‌ S له‌ئایفۆندا مانای‌ چیه‌؟

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ، ساڵی‌ 2009 یه‌كه‌م مۆبایلی‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌ كه‌ پیتی‌ "S" له‌سه‌ر بوو، كه‌ ئه‌ویش ئایفۆنی‌ 3GS، بوو.

فیل شیله‌ر، به‌رێوه‌به‌ری‌ بازاڕكردن له‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ، رایگه‌یاندوه‌ پیتی‌ "S" به‌مانای‌ خێرایی‌ دێت‌و كورتكراوه‌ی‌ وشه‌ی‌ Speedی‌ ئینگلیزییه‌، بونی‌ ئه‌و پیته‌ پێشتر قسه‌وباسی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر كراوه‌.

ساڵی‌ 2011، باوه‌ڕ وابوو كه‌پیتی‌ ئێس له‌ئایفۆنی‌ چواردا به‌واتای‌ هاوكاری‌ كه‌سی‌ "Siri" دێت.

له‌ئایفۆنی‌ پێنج S دا پیته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ وشه‌ی‌ سیكوریتی‌، پیته‌كه‌ له‌ئافۆنی‌ شه‌شدا قسه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر كرا به‌وه‌ی‌ كه‌ واتای‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ئامێره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌ستیاریدا.

به‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ بازاڕكردن له‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ، كۆتایی‌ دێت به‌و قسه‌و باسانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پیته‌ له‌ئایفۆندا كراون.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە22603