زانست

بەهێزکردنی سیستەمی لێخورینی ئۆتۆمبێل بە ئینتەرنێت

کۆمپانیای " Honeywell" کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا و لە چەندین بواردا کاری بەرهەمهێنان دەکات، ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدات سیستەمی پاراستنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ئینتەرنێت دەبەسترێنەوە بەهێزتر بکات بەرامبەر هێرشی سایبەر.

کۆمپانیای "Honeywell" لە شاری فۆینیکسی سەر بە ویلایەتی ئاریزۆنا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی میدیا ئاهەنگێکی ساز کرد.

لە میانی گوتارێکیدا لە ئاهەنگەکە پێشکەشی کرد، بەڕێوبەری بەشی پرۆگرامەکانی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای هۆنیوێڵ، کریستۆفەر گرینتری وتی: " رۆژ بەرۆژ ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ئینتەرنێت دەبەسترێنەوە روو لە زیادبوون دەکەن، بوونی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ژیان ئاسان دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسیی بۆسەر بازرگانی یاخود پاراستنی تاک بەهۆی سایبەرەوە زیاد دەبێت".

ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کەو ئەو تەکنەلۆژیایەی ئەوان ئامادەی دەکەن دەتواندرێت لەسەر هەموو ئۆتۆمبێلێک دابندرێت و وتی: " بە گوێرەی لێکۆلینەوەیەکمان پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ١٥٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل کە  لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەتواندرێت کاریان پێبکرێت لە جیهان هەبن، پسپۆران سەرگەرمی لێکۆلینەوەن لەسەر ئەو ئەگەرانەی کە لە رێگەیەوە دەتواندرێت هێرشی سایبەریان بکرێتە سەر و هەوڵ دەدەن چارەسەری کێشەکان بکەن".


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2106