زانست

داهاتی تویتەر زیادیكردووە

كۆمپانیای تۆری كۆمەڵاتی تویتەر رایگەیاند لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی كۆمپانیاكە زیادی كردووە.

بەگوێرەی رونكردنەوەی كۆمپانیاكە داهاتەكانی لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی لە سەدا 21.3 زیادی كردووە و گە یشتۆتە 665 ملیۆن دۆلار، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ساڵی رابردوو بڕی داهاتی كۆمپانیاكە تەنها 548 ملیۆن دۆلار بوو. كۆمپانیاكە ئەوەشی خستۆتە روو كە داهاتی ریكلام لە تویتەر لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار بە هەمان رێژە زیادی كردووە، بەو پێیەی لە 474 ملیۆن دۆلارەوە  بۆ 575 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە334