زانست

یه‌ك گرام ژه‌هری دووپشك به‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت

چه‌ند لێكۆڵه‌رێك له‌زانكۆیه‌كی وڵاتی مه‌غریب سه‌رقاڵی‌ ده‌رهێنانی‌ ژه‌هری دووپشكن بۆ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، به‌هۆی كه‌می و قورس ده‌رهێنانییه‌وه‌، نرخی یه‌ك گرام له‌و ژه‌هره‌ به‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.

كۆلێژی‌ زانست له‌ زانكۆی حه‌سه‌نی دووه‌م له‌ شاری‌ دارلبه‌یزا، له‌ وڵاتی مه‌غریب سه‌رقاڵی‌ ده‌رهێنانی‌ ژه‌هری دووپشكه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و له‌ناوبردنی خانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ توشبوو به‌و نه‌خۆشییه‌.

هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه‌ ئه‌م كۆلێژه‌ به‌یه‌كێك له‌ ئارامترین و پارێزراوترین شوێن داده‌نرێت له‌ دوونیادا، بۆ مه‌به‌ستی‌ ده‌رهێنانی‌ ئه‌و ژه‌هره‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ یه‌كێك له‌ كوشنده‌ترین درووستكراوه‌كانی‌ سه‌رزه‌وی‌.

له‌كۆتاییدا لێكۆڵه‌ره‌كانی زانكۆی حه‌سه‌نی دووه‌م ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ به‌هۆی زه‌حمه‌تی‌ له‌ ده‌رهێنانی ئه‌و ژه‌هره‌وه‌ نرخی یه‌ك گرام له‌و ژه‌هره‌ له‌نێوان هه‌شت هه‌زار بۆ 12 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیدایه‌.

رۆیته‌رز


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە12851