داهێنانی گڵۆپێك کە بە مۆبایل و ئینتەرنێت كار دەكات
كۆمپانیای (ئای كیا) ی سویدی جۆرێك گڵۆپی زیرەك بەرهەم دێنێت كەدەتوانرێت لەڕێگەی موبایلەوە فەرمانی پێ بكرێت.
كۆمپانیای (ئای كیا) ی سویدی كەلەبواری كەرەستەی ناوماڵدا كاردەكات جۆرێك گڵۆپی زیرەكی بەرهەمهێناوە كەدەتوانرێت لەڕێگەی موبایلەوە فەرمانی پێ بكرێت، گڵۆپەكان كەلەجۆری لیدن و شێوازی زۆری هەیەو دەتوانرێت لەڕێگەی موبایلەوە فەرمان بەداگیرسان و كوژانەوەو كزكردن و زیادكردنی پێوە بكرێت.
كۆمپانیای (ئای كیا) كۆمپانیایەكی سویدیەو كاڵاكانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشێت و نرخی هەریەكێك لەم گڵۆپە زیرەكانەش لەنێوان (20-30 ) دۆلاردایەو لەسەرەتای ئەم مانگەوە فرۆشی بەرهەمەكانی لەبازاڕەكانی ئەمریكاو بەریتانیا دەستپێدەكات.
بۆ كارپێكردنی گۆڵۆپەكان پێویستە لەسەر موبایلەكەت ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بەم سیستمە دابەزێنیت و دواتر دەتوانیت لەدوورەوە فەرمان بەهەڵكرن و كوژانەوەی گڵۆپەكان بكەیت و ڕەنگەكەشی لە زەردێكی كاڵەوە بۆ سپی یان شیری بگۆڕیت.
خوێندراوەتەوە1422