نەیزەكێك بە تەنیشت زەویدا تێپەڕدەبێت
زنایانی گەردون ناسی تێپەڕبونی نەیزەكێك بە تەنیشت زەویدا ئاشكرا كرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە لە ساڵی 2014 وە نەیزەكی بەو جۆرە بە تەنیشت هەسارەكەمانەوە تێپەڕنەبوە .
نەیزەكێك كە بە جۆ25 2014 ناسراوە بە ماوەیەكی زیاتر لە ماوەی نێوان هەسارەی زەوی و مانگ بە تەنیشت هەسارەكەماندا بە دوری 1.8 ملیۆن كم واتا 1.1 ملیۆن میل لە كاتژمێر و نیوێكدا بە كاتی لەندەن تێپەڕوەو باشترین كات بۆ بینینی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردو بوە , فراوانی قەبارەی نەیزەكەكە هێندەی جەبەل تاریق بوە . پێشبینی ئەوەش دەكرێت كە تەنێكی هاوشێوە و بە هەمان قەبارە ساڵی 2027 تێپەڕ ببێتەوە .
خوێندراوەتەوە2688