زانیاری لەبارەی ئەو كاغەزەی کە دەتوانرێت 80 جار بەكاربهێنرێتەوە
ژمارەیەك لەزانایان و توێژەرانی زانكۆی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا توانیویانە جۆرێك كاغەز بەرهەم بێنن كە دەتوانرێت 80 جار بۆ چاپكردن بەكاربهێنرێت بێ ئەوەی پێویستی بەهیچ مرەكەبێك هەبێت.
ئەم جۆرە لەكاغەز دوای چاپكردنی هەر نووسینێك بەهۆی گەرمیێكەوە دەتواتنرێت نووسراوەكەی سەری بسڕێتەوەو جارێكی دیكە بەكاربهێنرێتەوە.
ئەم تیمە لەزانایان كەمامۆستایەكی كیمیا بەناوی(یادونگ ین ) كە سەرپەرشتی دەكات دەڵێت: پڕۆسەی چاپكردن بەبێ مرەكەب لەجۆرێك ماددە دروست دەكرێت كەبریتیە لە گەردی زۆر ووردی نانۆیی كە جۆرێكە لەبۆیەی شین و ئۆكسیدی تیتانیۆم كە دەتوانرێت هاوشێوەی پێكهاتەی كاغەزی لێ دروست بكرێت.
هەر گەردێك لەپێكهاتەی نانۆكان دەتوانرێت ئۆكسیدی تیتانیۆمەكە لەبۆیەكە جیابكرێتەوەو كاتێك تیشكی سەروووەنەوشەیی لێ دەدرێت ڕەنگی بۆ سپی دەگۆرێت و هاوشێوەی كاغەز دەنوێنێت.
لەمانەش گرنتگتر دەتوانرێت ڕەنگی چاپەكە بەڕەنگی سپی و شین و ڕەنگی سپی لەسەر باگراوندێكی شین بگۆڕدرێت.
یەكێك لەگرفتەكانی ئەم تەكنەلۆژیایە ئەوەیە كاتێك نووسینێكی لەسەر چاپدەكرێت دەبێت بۆ ئەوەی نووسینەكە بسڕَیتەوە دەبێت بۆماوەی 10 خولەك بخرێتە ژێر گەرمیەك كەپلەكەی 250 ی فەرهەنهایت بێت و تا 5 ڕۆژیش بمێنێتەوە بۆئەوەی نووسینەكەی لەسەر نەمێنێت.
ئەم داهێنانە ئەگەرچی لەڕووی ئابووریەوە پاشەكەوتێكی باش لەكڕینی كاغەزو مرەكەب دەكات بەڵام بۆ نووسینێك نابێت كە بتەوێت لای خۆت بیپارێزیت.
خوێندراوەتەوە1412