زانست

ئەڵمانیا: گەورەترین خۆری دەستكرد دروستدەکرێت



لەهەوڵێكی بێ وێنەدا زانا ئەڵمانییەكان گەورەترین خۆری دەستكرد دروستدەكەن كە لەڕێگەیەوە ووزەی دۆستی ژینگە بەرهەم دێنێت و  ڕووناكیەكەی 10 هەزار جار ئەوەندەی ئەو تیشكی خۆرە بەهێزترە كەلەسەر زەوییە. 

ئەم داهێنانە دەكەوێتە شاری (یولیخ)ی ئەڵمانیاو لە149 پارچەی گڵۆپی  ڕووناكی پێكدێت و بڕی ئەو ڕووناكیەی كە ئەم ئامێرە بەرهەمی دێنێت 10 هەزار جار ئەوەندەی ئەو تیشكی خۆرە بەهێزترە كەلەسەر زەوییە.
كاتێك ئەم گڵۆپانە بەدەوری تەوەرەكەیاندا دەسووڕێنەوە ئامێرەكە گەرمیەك بەرهەم دێنێت كە دەگاتە 3500 پلەی سەدیی كە سێ ئەوەندەی فڕنی توانەوەی ئاسن گەرمترە.

پڕۆفیسۆر (بەرنارد شمیدت) بەڕێوەبەری توێژینەوەكە لە ناوەندی بۆشایی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت: كاتێك ئەم ئامێرە كاردەكات ئەگەر تۆ لەژوورەكەی خۆت بیت ئەوا لەچاو تروكانێكدا دەتوێیتەوە.

ئەم پڕۆفیسۆرە ئاماژ  بەوەشدەكات ئەگەر بیانەوێت ووزەیەك بۆ ئوتومبێل و فرۆكەو هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوە بەكاربێنن كە دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی تێدا نەبێت ئەوا پێویستیان بە ملیارەها تۆن هایدۆرجین دەبێت.

زاناكە  ئەوەش ڕوون دەكاتەوە لەئێستا سەرگەرمی ئەوەن  تیشكی خۆری دروستكراو بدەن لەئاو،  هایدرۆجین لەهەڵمی ئاوەكە جیابكەنەوەو وەك ووزەی ئوتومبێل و هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوە بەكاری بێنن.
 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە9367